بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو نەکەن، بەهۆی نوێکردنەوەی بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکی کۆ کردنەوەی کرێی ئاو.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوولاتیانی خۆشەویست دەکەین بەهۆی چەند گرفتێك ونوێ کردنەوەی بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکی کۆ کردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکانی خۆمان ڕادەگرین.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان ئەرک نەکێشن و سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو نەکەن تا ئاگادار دەکرێنەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، وەرگرتنی پارەی کرێی ئاوی وەسڵە شینەکە ئاساییە و هاووڵاتییان دەتوانن کرێی ئاوەکەی بدەن .