وەزیری پێشمەرگە زانیاری نوێ دەربارەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات



وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی بەغدا سەردانی وەزارەتەکەی و هێزەکانی 70 و 80 دەکات و ئەوەشی خستەڕوو کە لەم ڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دەرباری گرفتی دابەشنەکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕایگەیاند، دەبێت ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی بەغدا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 بکات و دڵنیاشم لەم یەک دوو ڕۆژەدا کێشەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر دەبێت.

سەبارەت بە هێرش و لەشکرکێشییەکانی تورکیاش لە ناوچە سنوورییەکان، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، هیوادارین ئەو شەڕ و پەلامارانەی لە ناوچە سنوورییەکاندا هەن نەبنە هۆی ئەوەی خەڵکی مەدەنی زۆر تیابچێت و بەزوویی کۆتایی بێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری پێشمەرگە باسی لە پرسی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند، توانیومانە زاڵ بین بەسەر بەشێکی زۆری گرفتەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا، بەڵام کاتیشی دەوێت.

تۆمەتبارێک کە هاووڵاتییەکی لە جەنگەڵەکانی فەڕەنسا کوشتبوو، دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتبارێک کە هاووڵاتییەکی لە جەنگەڵەکانی فەڕەنسا کوشتبوو، دەستگیرکرا
شارەوانی سلێمانی: ٣٢ هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
دواتر شارەوانی سلێمانی: ٣٢ هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
پەیوەندیدار