پەیمان عیزەدین: ئاماره‌كانی‌ هاوسه‌رگیری‌ دووه‌م له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و به‌شێكیان به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانن



ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات توندووتیژی خێزانی بەردەوامە لە هەرێمی کوردستان و”بەرپرسانی هەرێم شکستیان هێناوە لەوەی ئەنجامدەرانی توندووتیژییەکان، وەک کوشتن، دەستدرێژی سێکسی، لێدان و سوتاندن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. هاوکات ڕەخنە لە شەڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنان لە هەرێم دەگرێت و دەڵێت،” ژنانی دادڵدەراو ئازادییەکانیان سنوردار دەکرێت.”

سەرەڕای ڕەخنەکانی ڕێكخراوەکە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات هەرێمی کوردستان یاسایەکی پێشکەوتنخوازانەی هەیە لەسەر توندووتیژی خێزانی، بەڵام یاساکە وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و دەڵێت،” لە نوسراوێکی سەر کاغەز زیاتر نییە.”

خاتوو خانم رەحیم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاسوودە لە بابەتی ڕۆژ سەبارەت بە پرسی توندووتیژی بەرامبەر ژنان لە هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: دۆخی ژن خراپە لە هەرێمی کوردستاندا،بەڵام شێڵتەرەکان ئیشی باش دەکەن و هەماهەنگییەکی باشیان هەیە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژناندا. لەگەڵ ئەو بەشەی ڕاپۆرتەکە نیم کە دەڵێت ئازادی ژنانی داڵدەدراو لە شێلتەرەکان سنووردارە.

دەشڵێت:”هێنانی ژنی دووەم لەلایەن بەرپرسانەوە کەمتربۆتەوە، و ساڵانی نەوەدەکان سەردەمی زێڕینی بەرپرسان بوو بۆ هێنانی ژنی دووهەم”.

ئاناژەی بەوەشکرد: دۆخی ژن خراپە لە هەرێمی کوردستاندا،بەڵام شێڵتەرەکان ئیشی باش دەکەن و هەماهەنگییەکی باشیان هەیە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژناندا. لەگەڵ ئەو بەشەی ڕاپۆرتەکە نیم کە دەڵێت ئازادی ژنانی داڵدەدراو لە شێلتەرەکان سنووردارە، یاسای توندووتیژی خێزانی یاسایەکی باشە و ئەوەی لە عێراقدا هەیە بە ڕوبعێکی ئەوەی هەرێم باش نییە، چەندین ساڵە هەوڵدەدرێت ئەم یاسایە باش بکرێت، بەڵام بۆ تەنها جارێکیش خوێندنەوەی بۆ نەکراوە لە پەرلەمانی عێراقدا.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاسوودە راشیگەیاندووە، کەمبوونەوەی چالاکی ڕێکخراوەکانی ژنان، پەیوەندی بە کەمکردنەوەی هاوکاری ڕێکخراوە دەرەکیەکان و قۆرخکاری هاوکاری و فەندە دەرەکیەکانەوە هەیە لەلایەن حزبەکانەوە، سەرەڕای ئەوەی ژنان گەشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە بێکەس و بێ پشتووپەنان لە حاڵەتی لێدانیان لەلایەن کۆمەڵگاوە.

دەشڵێت:”هێنانی ژنی دووەم لەلایەن بەرپرسانەوە کەمتربۆتەوە، و ساڵانی نەوەدەکان سەردەمی زێڕینی بەرپرسان بوو بۆ هێنانی ژنی دووهەم”.

خاتوو پەیمان عیزەدین، یاساناس و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت:”یاسای توندووتیژی هەرێم و عێراقیش یاسای باشن، بەڵام کێشە لە جێبەجێ نەکردنی یاساکاندایە”.

دەشڵێت:”هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەران جگە لە خراپی دۆخی هەرێم، شکستی ئەو فۆڕمەی هاوسەرگیرییە کە لە کوردستاندا هەیە. ژن هەیە هێشتا تەمەنی 25 ساڵە دوو یان سێ جار هاوسەرگیری کردووە”.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوسەرگیری ژنان لە دادگاکاندا لە خوار تەمەنی هەژدە ساڵ واتە لە تەمەنی شانزە ساڵیەوە، بۆ حاڵەتی تایبەت و زەرووریەتە، وەک ئەوەی کچێک سکپڕ بووبێت یان پەردەی کچێنی لەدەستدابێت لە ئەنجامی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکدا، ئەویش بە ڕەزامەندی وەلی ئەمرەکەیەتی، بەڵام لە هەرێمدا وانییە و بووە بەشتێکی ئاسایی کە کچان لە شانزە ساڵیەوە گرێبەستی هاوسەریان بۆ دەکرێت لە دادگاکاندا.

“سوڵحی عەشایەری هەیە لە دەرەوەی دادگاکان، دادگاکانیش هەندێک جار یاری بە کات دەکەن تا دۆسیەکان بە سوڵح یەکلا دەکرێنەوە، ئەمە تەنها لە دۆسیەی ژن کوشتندا نا، بەڵکو بۆ کێشەکانی تریش ڕاستە، لەم دوو ساڵەی دواتردا ڕەواج دراوەتەوە بە هێنانی ژنی دووەم و ئامارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە، بەشێک لەوانە بەرپرسان و پەرلەمانتاران و چینی نوخبەن” پەیمان عیزەدین وادەڵێت.

کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بڕیاری مانگرتنیان ڕاگرت
پێت کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بڕیاری مانگرتنیان ڕاگرت
وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم تووشبووەکانی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەیان جێهێشت
دوات وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم تووشبووەکانی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەیان جێهێشت
پەیوەندیدار