لەسەر دۆسیەیەكی كوشتن، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دیالەوە داواكراو بوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی كوشتن و نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتن و بەپێی ماددەی 406 لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای دیالەوە داواكراوبوون.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پاش كۆكردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست، توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی كوشتن و نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێن.
باس لە ئەوەش كراوە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (أ، س، ع – د، ك، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.