حكومەتی عێراق لەگەڵ گووگڵ و فەیسبووك ڕێككەوت



وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرای دەكات، گووگڵ و فەیسبووک تۆڕەكانی خۆیان بە خاکی عێراقدا تێپەڕاندووە، ئەوەش یەکەمجار ڕوودەدات، دەشڵێت: پڕۆژەکانی ترانزێت پاشخانی دارایی بۆ وڵات دەگەڕێنێتەوە.

عومەر عامری، وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، “وەزارەت ڕێگەیەکی دووری بڕیوە لە بەهێزکردنی پێگەی جوگرافی عێراق لە بابەتی ترانزێت و تێپەڕاندنی هاتووچۆی پەیوەندییەکان و تواناکانی ئینتەرنێت لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە”.

ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتی پەیوەندییەکان چەند مانگێک لەمەوبەر گرێبەستێکی نوێی واژۆکرد لەسەر ئاستی ترانزێت، نەک تەنها لە ڕێگەی دەریاوە بەڵکو بە وشکانیشدا، بەجۆرێك “ئەم هێڵە لە باشوورەوە تێدەپەڕێت، پاشان بە ناوەندی وڵاتدا تا دەگاتە هەرێمی كوردستان و دواتر دەچێتە دەرەوە بۆ تورکیا و لە ڕێگەی عێراقەوە ئاسیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڵکەوتەی جوگرافیای عێراق و ئیستغلالکردنی هاتووچۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گەڕانەوەی بۆ یەکێتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی بەناوبانگ دەبێتە هۆی گەڕانەوەی دارایی، ئەمە جگە لەوەی زۆرێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان تۆڕەكانیان بە خاکی عێراقدا تێدەپەڕێنن”.

وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق ئاماژەی بە “گرێبەستی ترانزێتی ڕێگای شارستانیەتەکان” کرد کە چەند مانگێک لەمەوبەر واژۆ کرابوو، جەختیشی لەوە کردەوە، کە “گوگڵ و فەیسبووک” بۆ یەكەمینجار خزمەتگوزارییەکانیان بە خاکی عێراقدا تێپەڕاند.

“بەرشەلۆنە بۆ فرۆشتن نییە”
پێت “بەرشەلۆنە بۆ فرۆشتن نییە”
ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان دیاریكرا
دوات ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان دیاریكرا
پەیوەندیدار