ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراك و ماددەیەكی سەبەتەی شەشەم ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی دابەشكردنی بەشەخۆراكی نوێ، كە سەبەتەی پێنجەمی ئەمساڵە لە ئەمڕۆوە دوو شەممە بریكارەكانی خۆراك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری خۆراك و ڕادەستكردنی پارەی لیستی مانگی 6ی ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، ماددەكانی خۆراك بۆ هەر كەسێك پێكهاتوون لە (برنج 2.5 كیلۆ، زەیت 1 لیتر، شەكر 1 كیلۆ، لەتكەنۆك 500 گرام، نیسك 500 گرام) لەگەڵ (یەك قتو دۆشاوی 400 گرامی) لە سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشەخۆراكی سەبەتەی پێنجەم لەسەر لیستی بریكاری مانگی 6 دەدرێت و (برنج) بڕەكەی كەمكراوەتەوە لە 3 كیلۆوە بۆ 2.5 كیلۆ بۆ هەر كەسێك.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات و چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

حكومەتی عێراق لەگەڵ گووگڵ و فەیسبووك ڕێككەوت
پێت حكومەتی عێراق لەگەڵ گووگڵ و فەیسبووك ڕێككەوت
كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دیاریكرا
دوات كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دیاریكرا
پەیوەندیدار