كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دیاریكرا



لەگەڵ هاتنی وەرزەكانی گەرما و سەرما، پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان كەم دەبێتەوە و بەرپرسانی وەزارەتی كارەباش هۆكارەكەی بۆ “زۆربوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا” دەگێڕنەوە و لە ئێستاشدا وەك وتەبێژی وەزارەتەكە دەڵێت: 12 بۆ 13 كاتژمێر بە تێكڕا كارەبای نیشتمانی هەیە.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بە تێكڕا لە شەو و ڕۆژێكدا 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرا ئەوەش بەهۆی ئەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبای نیشتمانی كەم بوو بەهۆی فێنكی كەشوهەواوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەكارهێنانی كارەبا بۆ فێنككردنەوە، پێدانی كارەبا كەمی كردووە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان زۆر سنووردارە و تەنها دەتوانرێت 3500 بۆ 4 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمبهێنرێت، ڕۆژانە 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین دەكەن.

ڕاشیگەیاند، خەرجی مانگانەی وەزارەتی كارەبا 100 ملیۆن دۆلارە و هیچ بڕە پارەیەكیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج ناكرێت، بۆیە بۆ كڕینی وزە و پێداویستییەكانی وەزارەتەكە تەنیا سوود لە 8٪ی ئەو داهاتە وەردەگرن، كە مانگانە لە هاوبەشانی كارەبای وەردەگرنەوە.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتییانەوە، هاوبەشانی كارەبا قەرزێكی زۆریان لەسەر كەڵەكە بووە و مانگانە ناتوانن پارەی كارەبا بدەن بەوهۆیەوە داهاتی وەزارەتەكەیان كەمە.

 

ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان دیاریكرا
پێت ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان دیاریكرا
نرخی دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی شكاند
دوات نرخی دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی شكاند
پەیوەنیدر