لە ئایندەیەکی نزیکدا دییە سیتی تاپۆ دەکرێت



گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز سەبارەت بە خێراترکردنی هەوڵ و هەنگاوەکانی تاپۆکردنی یەکە نیشتەجێبوونەکانی کۆبوونەوەی خۆی سازدا.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی یاسین مەحمود ڕەشید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز ئەنجامدرا و تیایدا جەخت لەسەر ئاسانکاری پێویست کرا بۆ بەشداربووانی پڕۆژەی بەڕێز سیتی تا خانووەکانیان بە ناوی خۆیانەوە بۆ تاپۆبکرێت.

دەوەن مەحمود، بەرپرسی بەشی تۆمارکردنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، ئێستا تاپۆکردنی یەکە نیشتەجێبووەکانی پڕۆژەکانی بەڕێز سیتی، پڕۆژەکانی لوبنان سیتی، گرین سیتی و بڕوا سیتی بەردەوامە، ڕۆژانە هاووڵاتییان بۆ ئەو مەبەستە سەردانمان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، مژدە بە هاووڵاتییان دەدەین بە زووترین کات بڕیاری تاپۆکردنی دییە سیتی دەردەچێت.

بەڕێز سیتی کە پێکهاتووە لە 551 یەکەی نیشتەجێبوون بە ناوی خاوەنەکانیانەوە تۆمار دەکرێن، ڕۆژانە خاوەنی یەکە نیشتەجێبوونەکان سەردانی گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دەکەن، ئاسانکاری پێویستیان بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بۆ دەکرێت.

گەرما 50 پلەی تێپەڕاند
پێت گەرما 50 پلەی تێپەڕاند
پزیشکیان: بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە تورکم
دوات پزیشکیان: بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە تورکم
پەیوەندیدار