پێنج کۆڵبەر بە تەقەی پاسداران بوونە قوربانی



کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست داوە و لانیکەم چوار کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە پێنج کۆڵبەر بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە کە یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی ئەیوب محەممەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە چوار کۆڵبەرەکەی دیکەش لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

پزیشکیان: بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە تورکم
پێت پزیشکیان: بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە تورکم
دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند
دوات دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند
پەیوەندیدار