تاقیکردنەوەیەکی ٣ خولەکی بینیت باشتر دەکات



بەپێی توێژینەوەیەک بەرکەوتنی چاو بە تیشکی سوور بۆ ماوەی سێ خولەک، ئاستی بینین باشدەکات.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی لەندەن لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە تاقیکردنەوەیەکی زۆر سادە دەتوانێت ئاستی بینین باشتر بکات.

توێژینەوەکە دەریخستووە، بەرکەوتنی چاو بە تیشکی سووری قووڵ لە بەیانیاندا، هەفتەی جارێک و بۆ ماوەی سێ خولەک، دەتوانێت بینین باشتر بکات کە بەهۆی پیربوونەوە توانای کەم بووەتەوە.

بەپێی هەواڵێک کە مێدیکاڵ نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، توێژەران دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی توێژینەوەکانیان لەسەر مێش و مشک، پێش ئەوەی دەستبکەن بە کارکردن لەگەڵ بەشداربووانی مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکان.

گروپێکی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە نێر و مێ، تەمەنیان لە نێوان ٣٤ بۆ ٧٠ ساڵدا بووە، توێژەران باشتربوونی بینینی بەشداربووانیان پێوانە کردووە بە تۆمارکردنی جیاوازی ڕەنگەکانیان، یان توانای جیاکردنەوەی ڕەنگەکان.

هەندێک لە تاکەکان بەیانیان سێ خولەک ڕووناکی سووری قووڵیان بەرکەوتووە، هەندێکی تریش لە پاشنیوەڕۆدا، گڵۆپی سوور نزیکەی دوو هێندەی کۆی ڕووناکی بووە لە ناوچەی تاقیکردنەوەکەدا.

دوای هەفتەیەک ئەنجامەکەی باشتربوونی بینینی جیاوازی ڕەنگەکان بوو بۆ ئەو بەشداربووانەی کە بەیانیان بەر تیشکی سوور کەوتبوون بە تێکڕا ١٧٪ە.

نووسەری سەرەکی پرۆفیسۆر گلێن جێفری دەڵێت: “ڕووناکی سوور کاریگەری لەسەر بینین دەبێت، بەبێ گوێدانە جۆری زیندەوەران”.

پرۆفیسۆر جێفری دەڵێت، تیشکی سوور بارگەی مایتۆکۆندریاکان زیاد دەکات و ڕێگەیان پێدەدات بەرهەمهێنانی وزەیان زیاد بکات، کە ئەمەش لەگەڵ تەمەن یان نەخۆشیدا کەمیکردووە.

بە وتەی پرۆفیسۆر جێفری، مایتۆکۆندریای چاو بە تایبەتی کۆمەڵێک سوودی ناوازەی توێژینەوە پێشکەش دەکات، تۆڕی چاو مایتۆکۆندریای زیاتری هەیە بەراورد بە هەموو ئەندامێکی تر، چونکە وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت.

چیرۆکی پەنجا ساڵ پێکەوەیی لە “پایتەختی جیابوونەوە” دا
پێت چیرۆکی پەنجا ساڵ پێکەوەیی لە “پایتەختی جیابوونەوە” دا
“فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران قەیران بۆ قاچاخچی و گەندەڵکاران دروست دەکات”
دوات “فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران قەیران بۆ قاچاخچی و گەندەڵکاران دروست دەکات”
پەیوەندیدار