لە سۆماڵ لە تێكهەڵچوونێكدا 10 كەس كوژران



 

لە ئاكامی پێكدادانێكدا لە نێوان ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب لە مۆگادیشۆ-ی پایتەختی سۆماڵ، ١٠ تیرۆریست كوژران.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامە ناوخۆییەكان، لە شارۆچكەی هارادارەی سەربە ناوچەی مودوگ پێكدادان لە نێوان گرووپێك تیرۆریست كە دەیانویست خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەكان بكەن لەگەڵ ئەندامانی دیكەی رێكخراوەكە كە دەیانویست رێگرییان لێبكەن، روویداوە،
لە ئاكامی پێكدادانەكەدا ١٠ كەس كوژراون.

دانیشتووانی ناوچەكە ئاماژەیان بەوە كرد كە پێكدادانەكە چەندین كاتژمێری خایاندووە.

هێزەكانی سۆماڵ، لەو كاتانەی كە تیرۆریستان رووبەڕووی یەكتربوونەتەوە، گوندەكانی مەساگاوای، ماریا سولیە و ئاو شێخ گاب-ی سەربە ناوچەی گالگادود گرتووەتەوە.

شوقەکانی ئەوقاف هەناسەیەکیان بۆ ژیان نەماوە
پێشت شوقەکانی ئەوقاف هەناسەیەکیان بۆ ژیان نەماوە
هاووڵاتی دەیەوێت مریشک هەرزان بێت، خاوەن کێڵگەکانیش دەیانەوێت گران بێت
دواتر هاووڵاتی دەیەوێت مریشک هەرزان بێت، خاوەن کێڵگەکانیش دەیانەوێت گران بێت
ەیوەندیدار