بانكی ناوه‌ندی ئێران بڕیاریدا بە پێدانی بڕی 200 هه‌زار دیناری عێراقی بۆ هه‌ر سهردانكهرێكی ئێرانی، كە دەیەوێت سەردانی عێراق بكات.
ئەمڕۆ یەک شەممە بەپێی نرخی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، هەر هەزار دینارێکی عێراقی لە بازاڕی ئازاد‌دا یەکسانە بە ٤٦ هەزار تمەن.
محه‌مه‌د ڕه‌زا فه‌رزین، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای كۆتاییهاتنی تاسوعا و عاشورا، دیناری عێراقی له لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی به هاووڵاتیانی ئێران دەدرێت”.
ڕاشیگەیاندووە، “له‌میانه‌ی سه‌ردانیكردنی مه‌راسیمی چلەی ئه‌مساڵدا بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێته هه‌ر سهردانكهرێكی ئێرانی، كه ئاره‌زوی گه‌شتكردن بۆ عێراقی هه‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “ناونووسینی داواكاران بۆ سه‌ردانی چله‌ی ئیمام حسێن ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 7ی تەمموز ده‌ستپێده‌كات، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی موحه‌ڕه‌م”.