ئێران بڕی 200 هەزار دیناری عێراقی دەداتە گەشتیاران



بانكی ناوه‌ندی ئێران بڕیاریدا بە پێدانی بڕی 200 هه‌زار دیناری عێراقی بۆ هه‌ر سه‌ردانكه‌رێكی ئێرانی، كە دەیەوێت سەردانی عێراق بكات.

ئەمڕۆ یەک شەممە بەپێی نرخی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، هەر هەزار دینارێکی عێراقی لە بازاڕی ئازاددا یەکسانە بە ٤٦ هەزار تمەن.

محه‌مه‌د ڕه‌زا فه‌رزین، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای كۆتاییهاتنی تاسوعا و عاشورا، دیناری عێراقی له‌ لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی به‌ هاووڵاتیانی ئێران دەدرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “له‌میانه‌ی سه‌ردانیكردنی مه‌راسیمی چلەی ئه‌مساڵدا بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێته‌ هه‌ر سه‌ردانكه‌رێكی ئێرانی، كه‌ ئاره‌زوی گه‌شتكردن بۆ عێراقی هه‌بێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە‌، “ناونووسینی داواكاران بۆ سه‌ردانی چله‌ی ئیمام حسێن ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 7ی تەمموز ده‌ستپێده‌كات، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی موحه‌ڕه‌م”.

مەسرور بارزانی: جێگەی داخە گەنجی ئێمە بیر لە کۆچ دەکاتەوە
پێت مەسرور بارزانی: جێگەی داخە گەنجی ئێمە بیر لە کۆچ دەکاتەوە
بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ناوخۆ ڕاگەیەنرا و دەدرێتە نانەواخانە و سەموونخانەكان
دوات بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ناوخۆ ڕاگەیەنرا و دەدرێتە نانەواخانە و سەموونخانەكان
پەیوەندیدار