بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ناوخۆ ڕاگەیەنرا و دەدرێتە نانەواخانە و سەموونخانەكان



وەزارەتی بازرگانی عێراق پلانی بەبازاڕکردنی داهاتووی بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفری دانەوێڵەی عێراقی بەڕێژەی 100% ڕاگەیاند، جەختیشدەكاتەوە، بەرهەمی ناوخۆیی بەتەواوی تەندروستە و بەبێ هیچ زیادکردنێک.

موحسین نامیس، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی، بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بڕێکی زۆر سەموون و نان بەکاردەهێنێت، کە دوو بابەتی بنەڕەتین لە هەموو ژەمێكدا و ساڵانە بڕێکی زۆر لەم مادەیە هاوردە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاردی هاوردەکراو ڕێژەیەکی بەرزی گلوتین لەخۆدەگرێت و بەپێی پشکنینەکان مادەی کیمیایی لە هەندێک بەرهەمدا دەرکەوتووە، لەکاتێکدا بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ناوخۆیی تایبەتمەندە بەوەی تەندروستترە و دوورە لە هیچ زیادکردنێک.

ئاشكر اشی كرد، “کۆمپانیاکە ئاسانکاری بۆ 6 ئاشی نوێی کردووە بە دابینکردنی گەنمی ناوخۆیی و هاوردە کە ٤یان لە بەغدان، یەکێکیان لە کەربەلا و دواهەمینیان لە شاری دهۆک”.

جەخت لەوە دەکاتەوە کە “مانگەکانی داهاتوو شایەتحاڵی هاتنەناوەوەی زیاتر لە 10 ئاش دەبن بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر و بەبازاڕکردنی لەناو فرۆشگاکانی بازاڕکردن.

وتیشی، “کۆمپانیاکە داواکاری زۆری پێگەیشتووە و زیاتر لە 56 ڕەزامەندی هەیە لە ئاشەكانی کارکردن لەسەر سیستەمی بازرگانی، کە یەک لە دوای یەک دەخرێنە ناو پلانەکەوە کاتێک ڕەزامەندی فەرمی وەردەگیرێت بە مەبەستی هاوردەکردنی گەنم و بەرهەمهێنانی ئاردی سفر و فرۆشتنی لە بازاڕەکان یان دابەشکردنی بەسەر فڕن و نانەواخانەکاندا”.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵە دەشڵێت: پلانی بازاڕگەریی داهاتوومان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفری عێراقی بە ڕێژەی 100%، لە هەمان کاتدا گەیشتن بە خۆبژێوی، چونكە عێراق ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 تۆن لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر بەکاردەهێنێت.

ئێران بڕی 200 هەزار دیناری عێراقی دەداتە گەشتیاران
پێت ئێران بڕی 200 هەزار دیناری عێراقی دەداتە گەشتیاران
خۆپیشاندانی فەرمانبەران لە بەغدا بۆ مووچە دەستپێدەكات
دوات خۆپیشاندانی فەرمانبەران لە بەغدا بۆ مووچە دەستپێدەكات
پەیوەنیدر