خۆپیشاندانی فەرمانبەران لە بەغدا بۆ مووچە دەستپێدەكات



لیژنەی هەماهەنگی ناوەندی فەرمانبەرانی عێراق بڕیاری ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان دا و داوا دەكەن “پلەبەندی نوێی مووچە” جێبەجێ‌ بكرێت.

لیژنەی هەماهەنگی ناوەندی فەرمانبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، خۆپیشاندانێكی گەورە لە ژێر ناونیشانی “ڕاپەڕینی هەمواری پلەبەندی مووچە” ئەنجام دەدەن.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندانەكە لە 20ی ئەم مانگە لە ناوچەی عەلاوی بەرەو ناوچەی سەوز لە بەغدا ئەنجام دەدەن.

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری هەمواری پلەبەندی مووچەی فەرمانبەرانی داوە بە ئامانجی زیادكردنی مووچە كەمەكان و ڕێكخستنەوەی دەرماڵە و نەهێشتنی جیاوازی نێوان وەزارەتەكان، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ‌ نەكراوە.

بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ناوخۆ ڕاگەیەنرا و دەدرێتە نانەواخانە و سەموونخانەكان
پێت بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ناوخۆ ڕاگەیەنرا و دەدرێتە نانەواخانە و سەموونخانەكان
بانکی ناوەندی پڕۆژەیەكی دیكەی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند
دوات بانکی ناوەندی پڕۆژەیەكی دیكەی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار