بانکی ناوەندی پڕۆژەیەكی دیكەی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند



 

بانکی ناوەندی عێراق وەرەقەی “پڕۆژەی سیستەمی بازرگانی ئەلیکترۆنی” پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەكات بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردنی بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە کارکردن لەسەری.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عێراق، عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی (٢٤٠٧٩) بۆ ڕێکخستنی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی سیستەمێک بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی و پاراستنی بەکاربەر لە ڕێگەی ئەو کۆنتڕۆڵانەی، کە ئامادەبووان باسیان کرد، لە ڕێگەی ڕێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەت بۆ پراکتیزەکردنی ئەم بازرگانییە تاوتوێ کرا.

لیژنەکە بەشداری کرد لە داڕشتنەوەی پێناسەکردنی پێشکەشکاری خزمەتگوزاری و پێدانی مۆڵەت لە ڕێگەی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دامەزراوە، ئەندامانی لیژنەکەش جەختیان لەسەر دانانی کۆنتڕۆڵەکانی پێدانی مۆڵەت بەو کەسانە کردەوە، کە دەیانەوێت بازرگانی ئەلیکترۆنی بکەن بە شێوەیەک پارێزگاری لە مافی هەموو لایەنەکان بكات.

بانكی ناوەندی ئاشكراشی كردووە، “ئامادەبووان ڕێککەوتن لەسەر پێشکەشکردنی (وەرەقەی سیستمەكە) بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارکردن لەسەری.

خۆپیشاندانی فەرمانبەران لە بەغدا بۆ مووچە دەستپێدەكات
پێت خۆپیشاندانی فەرمانبەران لە بەغدا بۆ مووچە دەستپێدەكات
بەهێزترین شەپۆلی گەرما عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
دوات بەهێزترین شەپۆلی گەرما عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار