عێراق خوولی ئەفسەران دەكاتەوە و پێشمەرگەش دەگرێتەوە



وەزارەتی بەرگری عێراق خوولی ئەفسەران دەكاتەوە و وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت: هێزەكانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی شەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٤ وەزارەتی بەرگری عێراق لە ئاگادارییەکدا، ئاماژەی بەوەکردوە، کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ٨٨ی تەئهیلی، هەر پێشمەرگەیەک کە ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت لەرێگەی یەکەکانی خۆیانەوە پەیوەندی بە ئیدارە و میرەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.

ڕاشیگەیاندووە، لەماوەی (٧٢) کاتژمێردا ناوەکان بەڕێ دەکرێن.

سەبارەت بە مەرجەكان ڕوونی كردۆتەوە، پێویستە داواخواز دەرچووی کۆلێژی مەدەنی بێت و تەمەنی لە ٧/١/ ١٩٩٤ بەسەرەوە بێت و لە پشکنینە پزیشکیەکان دەربچێت و هەروەها تەواوی ئەو مەرجانەی تێدابێت، کە لەکۆلێژە سەربازییەکان پەیڕەودەکرێت.

بەهێزترین شەپۆلی گەرما عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
پێت بەهێزترین شەپۆلی گەرما عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
بەغدا داوای زانیاری نوێی هێزە ئەمنییەکان دەکات
دوات بەغدا داوای زانیاری نوێی هێزە ئەمنییەکان دەکات
پەیوەندیدار