بەغدا داوای زانیاری نوێی هێزە ئەمنییەکان دەکات



بەرپرسێکی سەر بە هێزەکانی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە داواکارییەکی نوێی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات، و ئەندام پەرلەمانێکیش ڕایگەیاند”بەغدا داوای ڕوونکردنەوە لە هەرێم دەکات”.

ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژى هێزەکانى 70ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەغداد داواى زانیارى نوێى لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و ئێمەش هەموو ئەو زانیاریانەى داواکرابوون داومانەتە وەزارەتى پێشمەرگە .

ئاماژەی بەوەشدا،  بەغدا داواى رۆژى دامەزراندن، کۆدى مووچە، ناوى چوارى مووچەخۆر، ناوى سیانى دایکى ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و پلەی سەربازی کردووە و هەموویمان بۆ وەزارەتى پیشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەوانە کردووە.

گوتەبێژى هێزەکانى 70 ئەوەشی خستەڕوو، ئەو داواکاریانەى بەغدا بۆ دڵنیابوونەوەیە چونکە مووچەخۆر هەیە لە هەرێمى کوردستان و لە عێراقیش مووچەى هەیە، یان خەڵکى عێراق نین و مووچەیان هەیە لەناو هێزە ئەمنییەکان.

لەلایەکی ترەوە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق تێبینی هەیە لەسەر لیستی مووچەی هێزە ئەمنیەكانی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێكی چاودێری دارایی دێنە هەرێم و دە ڕۆژیان پێویستە بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی وردبینی. ئاماژەی بەوەشدا،  حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر داواکارییەکانی بەغدا درەنگ ڕەزامەند بووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەكان بۆ ئەمەش وەفدێكی چاودێری دارایی دێتەوە هەرێم و پێویستیان بە دە ڕۆژی دیكەیە بۆ تەواوكردنی ڕاپۆرتی وردبینی.

عێراق خوولی ئەفسەران دەكاتەوە و پێشمەرگەش دەگرێتەوە
پێت عێراق خوولی ئەفسەران دەكاتەوە و پێشمەرگەش دەگرێتەوە
عێراق بڕیارێك دەربارەی بەشەخۆراكی مانگانە دەردەكات
دوات عێراق بڕیارێك دەربارەی بەشەخۆراكی مانگانە دەردەكات
پەیوەنیدر