بەهێزترین شەپۆلی گەرما عێراق و هەرێم دەگرێتەوە



ناوەندی کەشناسی عەرەبی هۆشداریی دا لە شەپۆلێکی گەرمای “پڕووكێنەر” کە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو دەست پێدەکات و ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لەنێویاندا عێراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

ناوەندی کەشناسی عەرەبی لە ڕاپۆرتێكی هۆشداریدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەند ناوچەیەکی نیمچە دوورگەی عەرەبی کاریگەری شەپۆلی گەرمایان لەسەر دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنك لە تورکیاوە و کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە و بای باشوری ڕۆژئاواش کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت و بەگشتی تا ڕۆژی چوار شەممە 10/7/2024 کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوام ئەبێت و پلەکانی گەرما بەرزنابێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژی چوار شەممە بەدواوە شەپۆلێكی دیكەی گەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

پێشبینیکەرانی کەشناسی لە (ناوەندی کەشناسی عەرەبی) پێشبینیان كردووە، کە پەستانی بەرزی هەوا لە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوا بەسەر ناوچەکەدا تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وردە وردە توندتر ببن، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ قووڵبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی ڕووکار لە ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی و بەم شێوەیە دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی گەرمی.

کەشناسی عەرەبی پێشبینی دەکات، “تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە لە عێراق، کوەیت، سعودیە، قەتەر، بەحرەین و ئیمارات و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان لە چلەکاندا بن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەگەری هەیە لە چەند ناوچەیەکی عێراق و کوەیت و ڕۆژهەڵاتی سعودیە 50 پلەی سەدی تۆمار بکرێت.

بانکی ناوەندی پڕۆژەیەكی دیكەی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند
پێت بانکی ناوەندی پڕۆژەیەكی دیكەی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند
عێراق خوولی ئەفسەران دەكاتەوە و پێشمەرگەش دەگرێتەوە
دوات عێراق خوولی ئەفسەران دەكاتەوە و پێشمەرگەش دەگرێتەوە
پەیوەندیدار