عێراق بڕیارێك دەربارەی بەشەخۆراكی مانگانە دەردەكات



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ماددەكانی ناو بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان ناچێتە ناو چوارچێوەی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی، کە لە ناوخۆدا دەگەنە ئاستی خۆبژێوی.

حەیدەر حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێی یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، کە ئامانج لێی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیە، بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە دەدرێت، کە بەرهەمهێنانیان لە ناوخۆدا دەگاتە ئاستی خۆبژێوی.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕیارە ماددە خۆراکییەکانی ناو بەشەخۆراکی مانگانە ناگرێتەوە، بۆ ئەوەی کەموکوڕی لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیاندا دروست نەبێت.

بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆوە، بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەی ئەو بەرهەمانە دەدەن، کە بەرهەمهێنانیان لە ناوخۆدا دەگاتە ئاستی خۆبژێوی.

بەغدا داوای زانیاری نوێی هێزە ئەمنییەکان دەکات
پێت بەغدا داوای زانیاری نوێی هێزە ئەمنییەکان دەکات
وردەکاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و کاتی جێبەجێکردنی ڕاگەیەنرا
دوات وردەکاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و کاتی جێبەجێکردنی ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر