دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران



لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەک، دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ براوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیر بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان .

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی لە زێی گەورە خنكا بڵاوكرایەوە
پێت ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی لە زێی گەورە خنكا بڵاوكرایەوە
بابەکر زێباری: ئەگەر پەکەکە نەبێت تورکیا چ ئیشێکی هەیە بێتە ناو هەرێمی کوردستان
دوات بابەکر زێباری: ئەگەر پەکەکە نەبێت تورکیا چ ئیشێکی هەیە بێتە ناو هەرێمی کوردستان
پەیوەندیدار