بابەکر زێباری: ئەگەر پەکەکە نەبێت تورکیا چ ئیشێکی هەیە بێتە ناو هەرێمی کوردستان



ڕاوێژکاریی سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێشبینی دەکات سوپای تورکیا زیاتر بێتە نێو قووڵایی خاکی هەرێمەوە و دەشڵێت پەکەکە بووەتە بیانووی سوپای تورکیا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات کە سوپای تورکیا زیاتر بێتە نێو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە تورکیا لە چیای مەتینا پێشڕەوی کردووە و چەند خاڵ و بازگەیەکیشی لەسەر ڕێگەی ناوچەکە داناوە.

بابەکر زێباری ڕاشیگەیاند، پەکەکە بووەتە بیانووی هاتنی سوپای تورکیا و وتیشی: “ئەگەر پەکەکە نەبێت، تورکیا چ ئیشێکی هەیە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە”.

لە مانگی ڕابردووەوە لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە و چەند ڕۆژێکیشە ناوبەناو دیمەنی سەربازانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەردوو پارێزگەی هەولێر و دهۆک  بڵاودەکرێنەوە.

بۆردومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا زیانێکی زۆری بە سروشتی ئەو ناوچانە گەیاندووە و ڕووبەرێکی فراوانی چیا و نزیک گوندەکان بە تایبەتیش لە سنووری دهۆک سووتاون.

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران
پێت دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران
سۆران عومەر: وردبینیکردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان 10 ڕۆژی دیکەی پێویستە
دوات سۆران عومەر: وردبینیکردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان 10 ڕۆژی دیکەی پێویستە
پەیوەندیدار