سۆران عومەر: وردبینیکردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان 10 ڕۆژی دیکەی پێویستە



سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ بەدواداچوونی وردبینی لیستی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێی پەرلەمانتارێکی کوردەوە ڕایدەگەیەنێت کە وردبینیکردنی لیستەکە 10 ڕۆژی دیکەی پێویستە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پەیوەندی بە عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ بەدواداچوونی وردبینی لیستی هێزە ئەمنییەکانەوە کردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە عەمار سوبحی پێی ڕاگەیاندووە کە “لەئەنجامی وردبینی لیستەکان داوای زانیاریمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی هێزە ئەمنییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو لە زاری عەمار سوبحییەوە بڵاوکردەوە کە “حکومەتی هەرێم درەنگ رەزامەند بووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان بۆ ئەمەش شاندێکی چاودێری دارایی دێتەوە هەرێم و پێویستیان بە 10 ڕۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتی وردبینی”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی سێ مانگە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.

بابەکر زێباری: ئەگەر پەکەکە نەبێت تورکیا چ ئیشێکی هەیە بێتە ناو هەرێمی کوردستان
پێت بابەکر زێباری: ئەگەر پەکەکە نەبێت تورکیا چ ئیشێکی هەیە بێتە ناو هەرێمی کوردستان
بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی یەکترقبووڵکردن
دوات بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی یەکترقبووڵکردن
پەیوەندیدار