مەسعود بارزانی هیوای خواست ساڵی نوێی کۆچی ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی یەکترقبووڵکردن و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتیش پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەن.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بەبۆنەی سەری ساڵی 1446ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم”.
هیواشی خواست “ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا”.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا هیوای خواست ساڵی نوێی کۆچی “بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت و ئاشتى و ئاسووده‌يى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “با هه‌موومان ئه‌م ياده پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زياترى ته‌بايى و بره‌ودان به كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراق و هه‌موومان پێكه‌وه به هاريكاريى هاوبه‌ش خزمه‌تى باشتر به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين”.
لایخۆشیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچیی 1446، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م”.
وتیشی: “داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت. ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی‌دا بن”.