کەشناسی: ئەگەری پروشکەباران هەیە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆڵبارینەکەی سلێمانی نامێنیت و سبەینێش لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری پروشکەباران هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ کشانەوەى خۆڵبارینى شارى سلێمانى.

ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک پروشکە باران لە ناوچە سنوورییەکانى باکوور هەرێمدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی : 38

دهۆک : 38

کەرکووک : 43

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 38

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 27

گەرمیان : 44

سەرکەوتنی پزیشکیان، چی لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران دەگۆڕێت؟
پێت سەرکەوتنی پزیشکیان، چی لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران دەگۆڕێت؟
بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن هۆکارە بۆ کەمخەوی و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
دوات بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن هۆکارە بۆ کەمخەوی و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
پەیوەنیدر