سەرلەنوێ پێشمەرگەکانی لیوای 9 گردبوونەوە



گردبوونەوەی ناڕەزایی پێشمەرگەکانی لیوای 9ی پیادە بە هۆی بێبەشکردنیان لە هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان دەستیپێکردەوە ، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشمەرگەکانی لیوای 9ی پیادە لە سنووری ناحیەی بازیانی سلێمانی، گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژی بێبەشکردنیان لەو هاوکارییە داراییە ئەنجامدا کە دەدرێتە پێشمەرگە.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو، مانگانە بەدەر لە مووچە، بڕی 430 هەزار دینار هاوکاریی هاوپەیمانان دەدەنە پێشمەرگە، مانگی ڕابردوو هاوکارییەکە دابەش کرا و بڕیارە تا ساڵی 2026 بەردەوام بێت.

ئەم ناڕەزاییە لە کاتێکدایە نزیکەی سێ مانگە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بە هۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دابەش نەکراوە.

 

عێراق و هەرێمی کوردستان بوونەتە ڕێڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر
پێت عێراق و هەرێمی کوردستان بوونەتە ڕێڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر
هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
دوات هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
پەیوەندیدار