نرخی مریشك بەرزبووەوە



بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی جوجكە لە کێڵگە پەلەوەرییەکان نرخی مریشک بەرزبووەوەتەوە و نرخی کیلۆیەک مریشك بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە،

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایگەیاند، نرخی مریشك لە كیڵگەپەلەوەرییەكاندا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی جوجكە كە دەخرێتە كێڵگەپەلەوەرییەكان و ساڵانە لەم كاتەدا كە پلەكانی گەرماوە روو لە بەرزبوونەوە دەكات چەند جۆرێكی ڤایرۆس لە نێو كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاودەبێتەوە و ئەوەش زیان بە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەگەیەنێت، جگەلەوەش یەك كیلۆ مریشك 2600 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دەكەوێت.

راشیگەیاندووە، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا بە سێ هەزار و 200 دینار بۆ سێ هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت و نرخەكەی بە بەراورد بە چەند رۆژێك پێش ئێستا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و ئێستاش لە بازاردا نرخی کیلۆیەک مریشک بە سێ هەزار و 500 دینارە.

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
پێت هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
لەیادی کۆچی پەیامبەری ئیسلامدا
دوات لەیادی کۆچی پەیامبەری ئیسلامدا
پەیوەندیدار