لەیادی کۆچی پەیامبەری ئیسلامدا



بە وتەی “عەلی شەریعەتی” بیرمەندی گەورەی ئێرانی و ئیسلام، ئەم پیاوە “سێ ساڵ” فەرمانی پێنەکردن هیچ پەرستش و عیبادەتێک ئەنجام بدەن بەڵکو فێری کردن “ئازاد”بن “کۆیلە”نەبن.

سێ ساڵ فێریکردن و یادی خستنەوە کە ئەوان مرۆڤن، نەک دیلی دەستی سەرانی ستەمکاری قوڕەیش.

ئەم پیاوە هاتوو پێی وتین “بیلال”ێکی ڕەش پێست هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ سەرانی لوتبەرز و ستەمکاری قوڕەیشدا، لەگەڵ ئەوانەی کە ژێر دەستەیی خۆیانیان کردوە.

هاتوو پێی وتین، ئێوە ئەگەر شەرم دەکەن لەبوونی کچەکانتان، ئەوا من دەستی فاتمەی کچم دەگرم و ماچی دەکەم.

هاتوو پێی وتین، مرۆڤەکان هەموویان چەشنی یەکسانی ددانەکان، یەکسانن، لای ئێمە جیاوازیەک لەنێوان سپی و ڕەشدا نیە.

هاتوو پێی وتین، دادپەروەری باڵاترین بەهایەکە و ژیان لەسایەی دەسەڵاتێکی دادپەوەری وەک نەجاشیدا، شکۆدارترە لە ژیانی ستەم و زۆرداری.

لەمێژوودا نیە پیاوێک هێندەی ئەم خاوەن ویقار و شکۆ، هێندەی ئەم ئازار درابێت، هێندەی ئەم غەمگین و دڵشکێنراوبێت، ھێندەش بەھێز، ھێندە سەرکەوتوو و ورەبەرز.

ئەو نزیکترین کەسەکانی ئازاریان داو بە شێت لەقەڵەمیان دا، بەڵام ئەو مایەوە و ئێستاش زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ شوێنکەوتەین.

نرخی مریشك بەرزبووەوە
پێت نرخی مریشك بەرزبووەوە
سبەینی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
دوات سبەینی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
پەیوەندیدار