سبەینێ یەکشەممە سەرەڕای ئەوەی کە پشووی فەرمییە مووچەی چەند توێژێک دابەشدەکرێت.
بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە سبەینێ یەکشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و خاوەنپێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران لە کاتێکدایە کە نزیکەی ٩٠ رۆژە هێزەئەمنییەکان یەک مووچەیان وەرگرتووە و دیاریش نییە کەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ئەو هێزانە دابەشدەکرێت.