شارەوانی سلێمانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڕیاری دا



سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی ئیفرازكردنی زەویی و ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا خێرا دەكرێت بەمەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئیفرازی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا، کە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو.

ڕاشیگەیاندووە، تەوەری یەكەم بریتیی بوو لە “خێراکردنی پڕۆسەی ئیفرازکردنی زەوییەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا”.

سەبارەت بە تەوەری دووەم ئاماژەی بەوەكردووە، “زوو تەواوکردنی لیستی ناوی فەرمانبەران بە مەبەستی جێبەجێکردنی دابەشكردنی زەوییەكان بەپێی نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٢٤٢ لە ٢٠٢٤/٣/٢٧”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند ساڵێكە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ڕاگیراوە، بەڵام ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیران پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینان كردەوە و سەرجەم شارەوانییەكان ڕاسپێردراون بۆ ئامادەكردنی كەوی و دابەشكردنی لەمساڵدا.

 

كەشێكی فێنك و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
پێت كەشێكی فێنك و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
ئەمشەو کۆتا شەوی ساڵی کۆچییە و سبەی دەچینە ساڵێکی نوێ
دوات ئەمشەو کۆتا شەوی ساڵی کۆچییە و سبەی دەچینە ساڵێکی نوێ
پەیوەندیدار