كەشێكی فێنك و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ئەو شەپۆلە گەرمایەی دوو ڕۆژە ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزینەوە دەكەن بەهۆی هاتنی كەشێكی فێنك لە توركیاوە و هاوكات خۆڵبارین ڕوودەدات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە کاتەکانی ئەمشەو و سبەی یەک شەممە 7/7/2024 لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەک لە تورکیاوە و کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.

ڕاشیگەیاند، بای باشووری ڕۆژئاواش کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت بەخێرایی 15-30کم/ک بەھۆی چالاکتر بوونی خێرایی با لە ڕۆژئاوای عێراقەوە ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین ئەبێت بۆ سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی گەرمیان .

بەپێی پێشبینی ئەو شارەزا كەشناسییە، پلەكانی گەرما بۆ 39 تاوەكو 21 پلە لە زۆربەی ناوچەكان دادەبەزن و بەگشتی تا ڕۆژی چوار شەممە 10/7/2024 کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوام ئەبێت و پلەکانی گەرما بەرزنابنەوە.

 

تا کۆتایی مانگی تەممووز سەرجەم کەمپەکانی هەرێم دادەخرێن
پێت تا کۆتایی مانگی تەممووز سەرجەم کەمپەکانی هەرێم دادەخرێن
شارەوانی سلێمانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڕیاری دا
دوات شارەوانی سلێمانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڕیاری دا
پەیوەندیدار