تا ئێستا 8 حاڵەتی نەخۆی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆماركراوە، كە سیانیان لە سلێمانی بووە و وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دووانیان پیشه‌یان قه‌ساب بووه و یه‌كێكیان چاكبۆتەوە.
سامان شێخ له‌تیف، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگه‌یاند، ئەمساڵ سێ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراون، كه یه‌كیان كوڕێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 18 ساڵه، كه پیشه‌ی قه‌ساب بووه و دانیشتووی قه‌زای ڕانیه‌یه و دوای مانەوەی چەند هەفتەیەك لە نەخۆشخانە، چاكبۆتەوە و دوێنێ نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
ڕاشیگەیاند، پیاوێكی دیكه نزیكه‌ی دوو هه‌فته پێش ئێستا تووشی تای خوێنبه‌ربوون بووبوو، بەڵام لە 2ی ئه‌م مانگه به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و چاكبۆتەوە.
سەبارەت بە حاڵەتی سێیەم، سامان شێخ لەتیف وتی: “له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له كه‌ركوكه‌وه حاڵه‌تێكی دیكه هێنراوه‌ته سلێمانی، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی جێهیشتووه”.
تا ئێستا لە سەر ئاستی عێراق 66 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەمساڵدا تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش 8 كەس لە هەرێم تووشی ئەو نەخۆشییە بووە، كە دووان لە دهۆك و سێ كەس لە هەولێر و سێ كەس لە سلێمانی بوون.