پزیشكیان؛ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزكردەوە



بەهۆی دەرچوونی مەسعود پزیشكیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران، بەهای دراوی فەرمی ئەو وڵاتەی بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە بەرزكردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجامی خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران ڕاگەیەنرا، كە مەسعود پزیشكیان بووە سەرۆك كۆماری ئێران، كە ناوبراو دایكی كوردە و دواین هەڵمەتی هەڵبژاردنیشی لە ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو، هەر بە كوردی پەیامی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، نرخی تمەنی ئێرانی بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، هەرچەندە شارەزایانی دراو پێیان وایە، كە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تەنها كاریگەری كاتی دەبێت لەسەر دراوەكە، چونكە سیاسەتی گشتی وڵاتەكە بە تەنها بە بڕیاری ئەو ناگۆڕێت.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی تمەن بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 5 ملیۆن و 550 هەزار تمەن بە كاش و هەروەها بەرامبەرە بە 5 ملیۆن و 850 هەزار تمەن بە حەواڵە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ-دا، ڕۆژ بەڕۆژ بەهای تمەن ڕووی لە دابەزین كرد و بەهای 100 دۆلار چووە سەروو 6 ملیۆن تمەن.

تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی چاكبووەوە
پێت تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی چاكبووەوە
ئایا کروس بە ئەنقەست لە پێدری دا؟
دوات ئایا کروس بە ئەنقەست لە پێدری دا؟
پەیوەنیدر