ئایا کروس بە ئەنقەست لە پێدری دا؟



دوای یارییەکەی دوێنێی نێوان ئەڵمانیا و ئیسپانیا هاندەرانی ئیسپانیا تۆنی کروس یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمەتباردەکەن بەوەی بە ئەنقەست پێدری ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیای تووشی پێکان کردووە.

لە یارییەکەی دوێنێی نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە جامی یۆرۆی 2024 ، پێدری توشی پێکانێکی سەخت بوو، و پزیشکەکانی یانەکە ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لەو یارییانەدا بکات کە ئیسپانیا لە جامی یۆرۆ ماویەتی.

هاوکات تۆنی کروس کە کۆتا یاریی خۆی بوو بە درێسی ئەڵمانیاوە لە پەیامێکدا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت “هەرگیز بە ئەنقەست نەبووە”.

لە میانەی پەیامی ماڵئاوایی خۆیدا، کروس وتی: بەڕاستی بەداخەوەم و داوای لێبوردن لە پێدری دەکەم، هیوادارم بمبەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەت بۆ دەخوازم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕووی لۆژیکییەوە مەبەستم ئەوە نەبووە زیانت پێ بگەیەنم، هیوای زوو چاکبوونەوەت بۆ دەخوازم تۆ یاریزانێکی گەورەیت و یەکێکیت لە باشترینەکان.

جێی باسە شەوی ڕابردوو ئەڵمانیا لەنێو یاریگا و وڵات و هاندەرانی خۆیدا بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 2-1 دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد، هاوکات هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە هەڵبژاردەی پرتوگالی بردەوە،بەمەش کریستیانۆ و هاوڕێکانی ماڵئاواییان لە یۆرۆکرد.

ئامادەنەبوونی پێدری گورزێکی بەهێزە بۆ ئیسپانیا، بەتایبەتی کە سبەی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر فەرەنسا لە قۆناغی پێش کۆتایی یاری دەکات.

جێگای سەرنجە کە کروس دوای کۆتایی هاتنی بەشداریکردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یۆرۆی ٢٠٢٤ وازی لە یاریکردنی تۆپی پێ هێنا، ئەمەش دوای سەرقاڵی ژیانی وەرزشی.

لە ژیانی وەرزشی کروس سەرکەوتنی ئەفسانەیی لەگەڵ یانەکان بە تایبەتی ڕیاڵ مەدرید بەخۆیەوە بینی، ئەمە جگە لە تاجە گوڵینەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی ٢٠١٤.

پزیشكیان؛ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزكردەوە
پێت پزیشكیان؛ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزكردەوە
پەروەردەی هەولێر هەلی گواستنەوە و دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
دوات پەروەردەی هەولێر هەلی گواستنەوە و دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار