ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، كەسێك كە خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بووە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 2\1\2022 ، لە شاری هەولێر كەسێك كۆتایی بە ژیانی هۆی هێنا كە بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسە كاری ئاڵوگۆڕی دراویی كردووە و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن و دینار زیانی پێگەیشتووە، بەو پێیەی بڕێكی زۆر تمەنی هەبووە و بەهای تمەنیش زۆر دابەزیوە و بەو هۆیەوە مایەپووچ بووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی خۆی كوشتووە ناوی مستەفا ئەحمەد خدرە و ناسراوە بە مستەفا بۆڵی، دانیشتووی گەڕەكی هەولێری نوێ یە و تەمەنی 67 ساڵە.
ماوەیەكە نرخی دۆلار ناجێگیرە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر بەرز بووە و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار و بەو هۆیەوە چەندین كەس و بازرگان زیانیان پێگەیشتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجومەنی دۆلار فرۆشانی هەولێرەوە دەست (خەڵك) كەوتوون، مستەفا بۆڵی خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگڕی دراو بووە، زیاتر كاری كڕین و فرۆشتنی تمەنی ئێرانی كرودوە، بەهۆی ئەو دابەزینە خێرایەی لەبەهای تمەن لەپێش سەری ساڵ دروست بووە زیانی زۆری كردوە و توشی مایەپوچبوون بووە، بۆیە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، ئێستا تەرمەكەی لەپزیشكی دادی هەولێرە و نوسینگەكەشی لەبازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو داخراوە.