ئەمشەو کۆتا شەوی ساڵی کۆچییە و سبەی دەچینە ساڵێکی نوێ



ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی ، بە عەرەبی(التقويم الهجري‎) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی و بەشێوەیەکی باو بە ڕۆژژمێری کۆچی ناسراوە.

ئەم ڕۆژژمێرە پشت بە خولی مانگ دەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان،و مسوڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئایینییەکان،

ڕۆژژمێری کۆچی لە ١٢ خولی مانگ پێک دێت، ساڵی کۆچی دەکاتە نزیکەی ٣٥٤ ڕۆژ، بە تەواوەتی (354.367056 ڕۆژ)، مانگ لە ڕۆژژمێری کۆچیدا ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە (لەبەر ئەوەی خولی مانگ ئەکاتە 29.530588 ڕۆژ)، و بەمەش ١١.٢ ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری زایینیدا، و هاوکات نەبوونی ئەم دوو ڕۆژژمێرە، ئاڵوگۆڕی لە نێوانیاندا قورس کردوە.

ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام  موحەممەد)د.خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، و هەر لەبەر ئەوەش ناونراوە بە مانگی کۆچی.

لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارهاتبوون، و یەکەم ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە هەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی هەیڤی بوو بەرامبەر ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی.

شانسشینی سعودیەی عەرەبی تاکە دەوڵەتە لە جیهاندا کە ئەم ڕۆژژمێرە بە فەڕمی بەکار دەهێنێت هەروەها لەسەر ئاستی خەڵکیدا بە هەمان شێوە ناسراوە و بە کاردەهێنرێت، بەڵام بە گشتی نەتەوە ئیسلامەکانی تر ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەهێنن.

مانگەکان بریرتین لە:

  1. موحەررەم (محرّم)؛ واتە (قەدەغەکراو) یەکەم مانگی ساڵی کۆچیە و لە مانگە حەرامەکانە و ناونراوە بە موحەڕەم لەبەرئەوەی عەرەب لە پێش ئیسلام  کوشتنیان تیا حەرام کردبوو.
  2. سەفەر (صفر)؛ واتە (سفر) ناونراوە بە سفر لەبەر ئەوەی دیارە عەرەبەکان سفر ئەبوونەوە یان خاڵی ئەبوونەوە لە خەڵک و دەرچوون بۆ غەزوو.
  3. ره‌بیعی یه‌كه‌م (ربيع الأول)؛ ڕەبیع لە عەرەبیدا بە مانای بەهار دێت بە گشتی واتە بەهاری یەکەم، و ناونانی مانگەکە لە بەهاردابوو ئەو ناوەیان لێناوە.
  4. ره‌بیعی دووەم (ربيع الآخِر) یان (ربيع الثاني)؛ واتە بەهارێکی تر، ناونراوە بەو ناوە لەبەرئەوەی لە بەهاردا هاتووە.
  5. جەمادی یه‌كه‌م (جمادى الأولى)؛ واتە بەستنی یەکەم، لەبەرئەوەی ناونانەکەی لە زستاندا هاتووە و کاتی بەستنی ئاو بووە.
  6. جەمادی دووەم (جمادى الثاني)؛ واتە بەستنێکی تر، بە هەمان شێوە لە زستاندا ناونراوە.
  7. رەجەب (رجب)؛ یەکێکە لە مانگە حەرامەکان وتراوە؛ ڕەجەب بەمانای لە کوشتار بوەستە.
  8. شەعبان (شعبان)؛ شعب چەند مانایەکی هەیە لە زمانی عەرەبیدا ئەڵێن لەبەرئەوەی لە نێوان ڕەمەزان و ڕەجەبدایە، هەروەها خەڵک تیایدا لە یەک جیابوونەتەوە و تینوویان بووە بۆ ئاو و ئەڵێن لەبەر ئەوەی عەرەب جیابوونەتەوە بۆ شەڕ لە دوای دانیشتنیان لە مانگی ڕەجەبدا.
  9. ڕەمەزان (رمضان)؛ مانگی ڕۆژووی مسوڵمانان ، بە مانای گەرمبوون دێت و لەبەرئەوەی ئەو کاتەی مانگەکەیان تێدا ناو ناوە زۆر گەرم بووە.
  10. شه‌ووال (شوال)؛ جەژنی ڕەمەزانی تێدایە.
  11. زولقیعدە ؛ یەکێکە لە مانگە حەرامەکان، بە مانای دانیشتن دێت لەبەرئەوەی لە کاتی غەزوو و سەفەرەکانیاندا دانیشتوون و داوای هیچیان نەکردووە بەو بڕوایەی یەکێکە لە مانگە حەرامەکان.
  12. زولحیجە ؛ وەرزی حەج و جەژنی قوربانی تێدایە لەبەرئەوەی لەم مانگەدا عەرەب حەجیان کردووە.

 

شارەوانی سلێمانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڕیاری دا
پێت شارەوانی سلێمانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڕیاری دا
پزیشكیان یەكەم وتاری وەك سەرۆك كۆماری ئێران پێشكەش كرد
دوات پزیشكیان یەكەم وتاری وەك سەرۆك كۆماری ئێران پێشكەش كرد
پەیوەندیدار