مەسرور بارزانی: ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستانە



سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکات و دەڵێت، “ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە”.

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس یرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران

مەسرور بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە و دەڵێت بە هیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی، ڕێز و بەرژەوەندیی هاوبەش”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیەندرا.

مەسعود پزیشکیان بە نۆیەمین سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا،  لە کۆی 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگ مەسعود پزیشکیان بە 16 ملیۆن و 384 هەزارو 403 دەنگ بە نۆیەمین سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

وێڕای گرانی گۆشت…گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان ڕاگرت
پێت وێڕای گرانی گۆشت…گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان ڕاگرت
ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا دەگیرێت
دوات ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا دەگیرێت
پەیوەندیدار