بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی پشووی یەکشەممەدا بەردەوام دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گەڵ ئەوەی سبەینێ یەکشەممە ٢٠٢٤/٧/٧، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو خشتەیەی ڕاگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.