سبەی یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە، (7 ی تەممووزی 2024)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەردەوام دەبن و بە هۆی پشووەوە ناوەستن.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی دووشەممە (8 ی تەممووزی 2024)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.