سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە بەرژەوەندی پەنابەران بڕیار دەدات



بەپێی ڕۆژنامەی تێلێگراف، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە یەکەمین بڕیاری خۆیدا یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە.

ڕۆژنامەی تێلێگراف لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کەیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، لە یەکەم ڕۆژی خولی سەرۆکایەتییەکەیدا یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن حکومەتی پێشووی پارتی پارێزگارانەوە پەسەندکرابوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 22ی نیسانی 2024  یاسای ناردنی پەنابەران بۆ رواندا لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە پەسەندکرا کە بەشێک بوو لە پلانەکانی ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی پێشوو بۆ ڕاگرتنی هاتنە ناوەوەی کۆچبەران بە ڕێگەی نا ئاسایی بۆ وڵاتەکە، ئەمەش نیگەرانی کۆچبەرانی لێکەوتبووەوە.

هاوکات لە ڕێوڕەسمێکدا دوێنێ هەینی، کۆشکی شاهانەی بەریتانیا بە فەرمی کەیر ستارمەری وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ناساند، دوای ئەوەی لەلایەن پاشا چارڵسی سێیەمەوە راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەت.

کەیر ستارمەر جێگەی ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی پارتی پارێزگارانی گرتەوە کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە پاشا چارڵز کرد دوای ئەوەی پارتەکەی کە بۆ ماوەی 14 ساڵ حوکمڕانی وڵاتەکەی کردبوو، لەلایەن پارتی کرێکاران و بە زۆرینەی دەنگ لە دەسەڵات دوورخرایەوە.

بە فەرمی سبەینێ کرا بە پشوو
پێت بە فەرمی سبەینێ کرا بە پشوو
مەسعود پزیشکیان بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران
دوات مەسعود پزیشکیان بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران
پەیوەندیدار