مەسعود پزیشکیان بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران



لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراندا  مەسعود پزیشکیان زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران.

موحسین ئیسلامی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند، لە 30 ملیۆن و 573 هەزار و 931 دەنگ، پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلیش 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی بەدەستهێناوە.

بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان بوو بە نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی بەشداریکردن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراندا بریتیبووە لە ٪٦٩.٨.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێران لە یەکەم پەیامیدا وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕایگەیاندم، “من نە حیزبم هەیە نە هیچ پشتیوانییەک، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە دەنگیاندا بە من”.

وتیشی، ئێمە دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو ئەوانە درێژ دەکەین کە بۆ پێشکەوتنی وڵات بەکاریدەهێنن، سوپاسی هەموو لایەک دەکەم، دەبێت بەهەموو لایەکەوە پشتیوانی وڵات بین.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە کاتێکدایە، کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە ڕۆژی ١٩ی ئایار  هێلیکۆپتەرەکەی کەوتەخوارەوە، خۆی و بەشێک لە هاوەڵەکانی گیانیان لەدەستدا.

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە بەرژەوەندی پەنابەران بڕیار دەدات
پێت سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە بەرژەوەندی پەنابەران بڕیار دەدات
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات
دوات نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات
پەیوەندیدار