کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند



کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان بە شێوەیەکی فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند و دەڵێت، هەشت بانکە بەشداربووەکەی “هەژماری من” لەلایەن کۆمپانیاکەمان گرەنتی کراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان، کە گرنگی بە متمانەی بانکی و پاراستنی سەرمایەی خەڵک لە بانکەکان دەدات، بە شێوەیەکی فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند و نووسیویەتی: هەشت بانکە بەشداربووەکەی “هەژماری من” لەلایەن کۆمپانیاکەمان گرەنتی کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە، هەشت بانک لە دەستپێشخەریی “هەژماری من” بەشدارن، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد، ئامانجی پڕۆژەکە مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستان و خێراکردنی پرۆسەی گۆڕانکاریی ئەلیکترۆنییە لە خزمەتگوزارییە حکومییەکاندا.

تاکوو ئێستا هەشت بانکی فەرمی بەشدارییان لە پرۆژەی “هەژماری من” کردووە، کە بریتین لە: BBAC, TBI, BOB, IDB, RTB, NBI, Cihan Bank, IIB.

ئامانجی کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەرکردنی بانکەکان، بریتییە لە بەرزکردنەوەی متمانە بە کەرتی بانکی، بەدەستهێنانی سەقامگیری لە سیستەمی دارایی، چارەسەری کەڵەکەکردنی پارە و پشتیوانیی بانکەکان لە دۆخی مایەپووچبوون و پاراستنی پارەی خەڵک لە بانکەکاندا.

پڕۆژەی هەژماری من، سیستەمی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، کە کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی بەرنامەی بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی بەڕێوەبردن پێی هەڵدەستێت؛ تاکو ئێستا ٨ بانکی فەرمی و دانپێدانراوی عێراقی هاتوونەتە ناو پرۆژەکەوە و خەمڵێنراوە تاکوو کۆتایی ٢٠٢٤ بەشداربووانی بگاتە ملیۆنێک مووچەخۆر.

گەشتیارێک گیانی لەدەستدا، سیانی دیکەش ڕزگارکران
پێت گەشتیارێک گیانی لەدەستدا، سیانی دیکەش ڕزگارکران
کیەر ستامەر بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
دوات کیەر ستامەر بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
پەیوەندیدار