بنکەی دەنگدان بۆ ئێرانییەکانی نیشتەجێی هەرێم کرایەوە



کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، بنکەی دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی ١٤ھەمین خوولی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری ئێران لە هەولێر کرایەوە.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لەو وڵاتە، لە هەولێریش سندووقەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی نیشتەجێی هەرێم کرایەوە.

کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، گەڕی دووەمی ١٤ھەمین خوولی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری ئێران دەستی پێکرد و بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەران لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران کرانەوە.

لەم چوارچێوەیەشدا، لە هەولێر سێ سندووق دانراون، یەکێکیان بەشێوەی جێگیر لە کۆنسوڵگەری ئێران لە هەولێر، یەکێکیان بە شێوەی گەڕۆک لە قوتابخانە، گرتووخانەکان و ئەو شوێنانەی کە هاووڵاتییانی ئێرانی تیاییدا نیشتەجێن، هەروەها سندووقێکی دیکە بەشێوەی گەڕۆک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

دادەنرێت بۆ ئەو هاووڵاتی و شوفێرە ئێرانییانەی بۆ گەشتکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکەدا، ھەریەک لە مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی زۆرترین دەنگ دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرکۆماری ئێران.

عەتا سەراوی پاش دەستگیرکردنی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێت عەتا سەراوی پاش دەستگیرکردنی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
تۆز و خۆڵ، پلەی گەرمای بەرز ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە
دوات تۆز و خۆڵ، پلەی گەرمای بەرز ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە
پەیوەندیدار