بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی دواین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان تاوتوێ دەکەن



بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی دواین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان تاوتوێ دەکەن، وەزارەتی دارایی و ئابوریش دەڵێت:” بەدەستبەکاربونی بانکی نشتمانی فەرمانبەران و هاوووڵاتییان لە چەندین پێشینەو قەرزو خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سودمەند دەبن و سەرجەم بانکە حکومیەکانی وەزارەتی دارایی لە ژێر چەتری بانکی نیشتمان ڕێکدەخرێنەوە”.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی تەمموزی٢٠٢٤ شاندێکی بانکی ناوەندی عێراقی سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییان کرد و لەلایەن (د. هاوڕێ کەمال راوێژکاری یاسایی وەزارەت و فەیسەڵ عەلی راوێژکاری ئابووری و رێباز عەباس راوێژکاری بانکی و محمد خضر بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان)ـەوە پێشوازیان لێکرا.

دەشڵێت:” لە دیدارەکەدا لەسەر دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان کراو هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی دوولایەنە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پێکهێنانی بانکەکەیان کردەوە لە نزیکترین کاتداو ڕۆڵی بانکەکەیان لە پڕۆسەی پێشخستنی بواری دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرزنرخاند”.

وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی نیشتمان کەسەرمایەکەی زیاتر لە ٢٥٠ ملیار دینارە، کۆتایی ساڵی ڕابردوو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمی پێدرا، بەدەست بەکاربونی بانکەکەش فەرمانبەران و هاولاتیان لە چەندین پێشینەو قەرزو خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سودمەند دەبن و سەرجەم بانکە حکومیەکانی وەزارەتی دارایی لە ژێر چەتری بانکی نیشتمان ڕێکدەخرێنەوە.

“لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق دەکرێت”
پێت “لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق دەکرێت”
کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پارتی کۆتایی هات
دوات کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پارتی کۆتایی هات
پەیوەنیدر