وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر هەژماری من بڵاوکردەوە و دەڵێت” پرۆسەکە بەردەوام دەبێت”.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند.مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و سوودمەندانی هەژماری من دەتوانن دڵنیا ببنەوە پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت،
ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەردەوامی پرۆسەکە و پڕۆژەکەش تا دێت بەشداربوو و بانکی زیاتر تێیدا بەشدار دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی نووسراوێکی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تێیدا هاتووە کە “مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا”.
لە نووسراوەکەدا هاتووە کە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەو بانکانە و لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێدراوە.