دەکرێت بێ ئەوەی نەخۆشبیت تات لێبێت؟



توێژینەوەیەک ئەوەی دەرخستووە دەکرێت مرۆڤ هەندێکجار و لە هەندێک دۆخی تایبەتدا بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما یان تا ببێت ئەویش لە چەند دۆخێکی تایبەتدا.

توێژینەوەکە ئەوەی ڕوونکردۆتەوە، بوونی تا لە زۆربەی جارەکاندا پەیوەندی بە هەبوونی هەوکردنەوە هەیە، بەڵام ڕەنگە تا بەبێ نەخۆشییەکی دیار دەربکەوێت، هەروەها دەکرێت لە ئەنجامی چەند هۆکارێکی جیاوازەوە بێت.

هەندێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە تا بەبێ نەخۆشی:

  1. سترێس و فشاری دەروونی

فشاری دەروونی و جەستەیی دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ ماوەیەکی کاتی. کاتێک کەسێک لە ژێر فشاری دەروونی تونددایە یان تووشی فشاری جەستەیی دەبێت، لەشی هۆرمۆنەکانی وەک کۆرتیزۆڵ و ئەدرنالین دەردەدات، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەڕێژەیەکی کەم.

  1. چالاکی جەستەیی چڕ

وەرزشکردن یان چالاکییە جەستەییەکانی قورس لەوانەیە پلەی گەرمی لەش زیاد بکات، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی چالاکیی ماسولکەکان و زیادبوونی ڕێژەی میتابۆلیکەوە ڕوودەدات، کە گەرمییەکی زیاتر لە جەستەدا دروست دەکات.

  1. گەرمبوونی جیهان

بەرکەوتن بە ژینگەیەک کە پلەی گەرمی بەرزە یان شێی زۆرە دەبێتە هۆی تا، بەتایبەتی کاتێک شلەی پێویست ناخۆیتەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە تا.

  1. هەوکردنی نا تووشکەر

هەندێک حاڵەتی هەوکردنی ناتووشکەر، وەک هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی یان لوپوس، دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئەم نەخۆشیانە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی بەرگری درێژخایەن کە دەتوانێت تا لەخۆ بگرێت.

  1. دەرمان

ڕەنگە هەندێک دەرمان کاریگەری لاوەکی دروستبکات و ببێتە هۆی تایەکی بەرز، بۆ نموونە دەرمانی دژە خەمۆکی و دەرمانی کیمیایی و هەندێک دژە زیندەیی دەتوانن پلەی گەرمی لەش بەرز بکەنەوە.

٦- گۆڕانی هۆرمۆنەکان

گۆڕانی هۆرمۆنەکان بەتایبەتی لە ئافرەتان لەوانەیە ببێتە هۆی تا، بۆ نموونە هێلکەدان یان وەستانی سوڕی مانگانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەهۆی گۆڕانکاری لە ئاستی هۆرمۆنەکاندا.

  1. حاڵەتە پزیشکییە دەگمەنەکان

هەندێک جار، تایەک کە هۆکارێکی دیار نەبێت لەوانەیە پەیوەندی بە حاڵەتە پزیشکییە دەگمەنەکانەوە هەبێت وەک تای وەرزی یان نەخۆشییە بۆماوەییەکان کە کاریگەرییان لەسەر ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش هەیە.

شەڕی ناوخۆ لە سودان سەدان هەزار ئاوارەی لێکەوتەوە
پێت شەڕی ناوخۆ لە سودان سەدان هەزار ئاوارەی لێکەوتەوە
تاکۆتایی ئەم مانگە دەرفەت دەدرێتە هاووڵاتییان
دوات تاکۆتایی ئەم مانگە دەرفەت دەدرێتە هاووڵاتییان
پەیوەندیدار