دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار پاشەکشەی کرد و نزیکەی هەزار دینار دابەزی.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم. نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی دابەزی.

لە ئێستادا نرخى 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 800 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى هەر 100 دۆلارێک بە بڕى 1000 دینار دابەزى، هەروەها، 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و 800 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

ماوەی دوو ڕۆژە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم ڕووی لە بەرزییە، شارەزایەکی ئابووریش دەڵێت هۆکاری سەرەکی ڕاگرتنی پێدانی دۆلارە بەگەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا.

بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی ڕاگەیاند
پێت بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی ڕاگەیاند
بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کۆیە کرایەوە
دوات بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کۆیە کرایەوە
پەیوەنیدر