وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویکردەوە، پێنج شه‌ممه ٤ی تەموزی ٢٠٢٤ کەمال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى بەیاوەری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى بازرگانى و دانه‌وێڵه‌ى به‌غداد و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پلان و به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هەرێم و ئامادەبوونی قائیمقامى كۆیه بنکەی وەرگرتنی گەنمیان لە کۆیه کردەوە و ده‌ستكرا به‌وه‌رگرتنى گه‌نمی جوتیاران.
ئاماژە بەوەشدراوە، پێشبینی دەکرێت بۆ لەمەولا 15 تا 20 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌و بنكه‌یه وه‌ربگیرێت.
كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه‌یه كارئاسانییه‌كى زۆر بۆ جووتیارانى سنوورى كۆیه ده‌كات به‌و پێیه‌ى ساڵانى رابردوو جووتیارانى ئه‌و سنووره دەبوا بچنە هه‌ولێر بۆ راده‌ستكردنى گه‌نمه‌كانیان ئه‌وه‌ش تێچوویه‌كى زیاترى ده‌ویست و له‌سه‌ر جووتیارانى ئه‌و سنووره گرانتر ده‌كه‌وت.