پێنج هاووڵاتی لە شاری شنۆ دەستبەسەرکران



پێنج هاووڵاتیی لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران و ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤیش دەڵێت هۆکارەکەی نەزانراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانیی چوارشەممە، سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین، خەڵکی گوندی “حەسەن نووران” سەر بە شاری شنۆ، لەئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

پێش ئەوانیش سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی محەممەد ڕەسووڵپوور، ئیدریس کارساز و کەماڵ عوقابی لە شاری شنۆ دەست بەسەرکران.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، تا ئێستا زانیاری ورد دەربارەی  هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییە بەردەست نییە.

فۆرمی دابەشکردنی زەوی گەیشتە دەست فەرمانبەران
پێشت فۆرمی دابەشکردنی زەوی گەیشتە دەست فەرمانبەران
پارەی مووچە گەیشت
دواتر پارەی مووچە گەیشت
ەیوەندیدار