پارەی مووچە گەیشت



وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٢٣١،٦٠٥،٥٣١،٠٠٠ ) دوو سەد و سی و یەک ملیار و شەش سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەد و سی و یەک هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٧/٧ دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە لە سەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوە و تەمویلەکەیان گەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

پێنج هاووڵاتی لە شاری شنۆ دەستبەسەرکران
پێشت پێنج هاووڵاتی لە شاری شنۆ دەستبەسەرکران
دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە ماوەیەکی زۆربوو خۆیان حەشاردابوو
دواتر دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە ماوەیەکی زۆربوو خۆیان حەشاردابوو
ەیوەندیدار